بازاڕی ئازاد، تاڵان‌و قۆرخ نیە

د.محەمەد ئەمين
  2020-10-05     533
وەك چەمكی سیاسی , ئابوری وە فەلسەفی زووتر لە چەند وتارا و باسی   بازاری ئازادم كردووە، ئەوەی لێرە دا زیاتر تیشكی ئەخەمە سەر ئەمەیە كە چۆن بە ناوی  بازاری ئازاد وەك هەندێ‌ ناوی تر وە ك نیشتیمانی,  نەتەوەیی, ئاینی  وە یا مەزهەبی و تیرەی و تا یفیەوە لە  زۆر شوێن بەخراپترین شێوە بەكاردێ‌ وە كەلكی لی وەردەگیری بۆ ئەنجامدانی كاری تاڵان و تاوانی ئابووری .
پیش هەرشتێ‌ : سەروەری یاسا، سستمی سیاسی دیموكراسی , یاساغ كردنی قۆرخ كاری , مافی بەكاربەر , چاودێری بازاڕ دارایی وە بازای كار ,بوونی ژ یرخانی ئابووری تۆكمە لەگەڵ كەرتی تایبەتی پێش كەوتوو, وە ئەمجار ئازادی میدیاوهەلی یەكسانبۆ هەموان لەگەڵ  بەرپر سیاریەتی  نیشتیمانی , نە تەوەیی,ژینگەیی/تەندروستی وە كۆمەلایەتی مەرج وبنەمان بۆ بازاڕی ئازاد كە بتوانێ‌ ئەنجامی تەندروستی هەبێ‌ بۆ ژیانی ئابوری تاك و كۆمەڵگا.
وەك رێگەیەك بۆ گەشەی ئابوری كەلك وەرگرتن لە  تواناو بەهرەی ی تاكەكان وەبە بەشداری تواناكانی هەموان لە كۆی گشتی ژیانی ئابووری و بەڕێوە بردنی وڵات,  بازارٍِی ئازاد بەلەبەرچاوگرتنی مەرجەكانی سەرەوە لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكای باكوور وهەندێ‌ وڵاتی ئاسیا  وەك یابان و كۆریای باشوور ئەنجامی بێ‌ وێنە و سەرسورهێنەری هەبووە لە گەشەو پێشكەوتنی پیشەسازیو تەكنۆلۆجی وە گەشە ی  تەواوی كەرتەكانی ئابووری و بوارەكانی ژیان , هە ڵبەتە لەگەڵ  چەندها تئبینی .
دوای ڕووخانی بلۆكی  سۆسیالیستی لە كۆتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو بازاڕی ئازاد بو بە مۆدێل و ناسنامەی ئابووری جیهانی هەرلە یەكێتی سۆڤیەتی جاران و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتەوە تا ئەگاتە هەندێ‌ لە وڵاتانی جیهانی سێیەم كە ئابووری نیشتیمانیان پلان داڕێژراو بوو واتە دەوڵەتی بوو , ئابووری بازاڕی ئازاد بوو بە جێگرەوەی ئابووری دەوڵەتی .
لەو شوێنانە كەتوانرا بەهۆی سستمی سیاسی دیموكراسی كەم یان زۆر مەرجەكانی بازاڕی ئازاد لەبەرچاو بگیرێت , بازاڕی ئازاد كەم یان زۆر ڕۆڵی بینی لە گەشەی ئابووری و تكامل  كردن لەگەڵ ئابووری ناوچەیی و جیهانی وەك ڕوسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڤێتنام و هە تا چینیش .
بەڵام لەم شوینانە كە دەسەڵاتی سیاسی ناسنامەی ئابووری و سیاسی دیاریان نیە وە لەسەر بنەمای ملیشیا یان نیمچە ملیشیا درووست بوون بازاڕی ئازاد بەكارهات وە سودی لێ‌ وەرگیراوە لە لایەن دەسەڵات دارانەوە بۆ تاڵان كردن و قۆرخ كردنی هەموو كەرتەكانی ئابووری بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی خێزانی میلیشیا یی وەك لە عراق و سوریا وە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانی سێهەم كە گەشەی دیموكراسی و بیر و فەرهەنگی سیاسی هاوچەرخ تیا  لاوازە .
 لەو شوێنانە كە دەسەڵاتی ملیشیا و نیمچە ملیشیا بوونی  هەیە هەموو كەرتە ئابووریەكانی دەوڵتیان كە بە هێزی و با زوی  خەڵك واتە بە مانوو بون و ئارەقی ناوچاوانی خەڵك وە بە پارەی خە لك  درووست كرابوون تاڵان كرا,وە لە ڕێگەی هێزو نفوزی چەكداری میشیاوە بازاڕ وكەرتە گرنگەكان و هەتا بچوكەكانی تری ئابوری تاڵان و قۆرخ كران .
ئەم تاڵان و قۆرخ كاریە هەمو چالاكی و گەشەیەكی ژیانی ئابوری سست و لاواز كرد وە هەتا لە زۆر شوێندا هەر نەی هێشت, كە ئەمەش بووە هۆی  كەمبونی دەرامەت , بێ‌ كاری زۆر هە تا لە ناو دەرچوانی زاتكۆو خەلكی ئەكادیمی ,وێران بوونی وە گەشە نەكردنی كەرتەكانی پەروەردە , تەندروستی وە روخانی بنەماكانی ئابوری نیشتمانی وە لەمە ش ترسناك تر قەرز كردن و قەرزدار بوون بە وڵاتا ن و دامەزراوە داراییە جیهانیەكانە , كە ئەمەش وائەكات ئەم وڵاتانە تا  داهاتویەكی نادیار نەك هەر ببنە بارمتەی قەرز داران بەڵكو ئەبێ‌ نەوە دوای نەوە كار بكات تەنها بۆ دانەوەی قەرزەكان كە خۆبان  هیچ خێریان لەم قەرزانە نەكردووە كە وەرگیراون واتە نەوەكان بە قەرزداری لەدایك دەبن  وە ئەژین بۆ ئەوەی قەرز بدەنەوە . 
ئەم ئاماژانەی سەرەوە ئەمە ئەگەیەنن كە قۆرخ كاری و تالانی  بە ناوی بازاڕی ئازاد چالاكی وە ژیانی ئابووری بە هەموو رەهەندەانسانی و نیشتمانیەكانیەوە سنوردار  ئەكات و كورت ئەكاتەوە بۆ بەرژەوەندی بازنەیەكی بچوك و گوماناوی لە هەمان كاتیشدا خەڵكێكی زۆر بێبەش دەكرێ‌ لە هەموو بەشداریەك لە چالاكی وژیانی ئابوری كەلەئەنجامدائەبێتەهۆی فاسدكرنیپەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان وە لەناوبردنی سە رمایەی مرۆیی كە لە هێز و توانا و بەهرەی گەنجان و خەڵكی بەئەزمونا بەرجەستە ئە بێ‌ .
 لە هەر شوێنێ‌ تێگەشتن لە بازاڕی ئازاد بوو بە كاری تاڵانی وە قۆرخ كاری بێ‌ گوێدانە وە بێ‌ ئامادەبوونی مەرج و بنەماكانی بازاڕی ئازاد ئەوا لەم شوێنە ئابوری میلیشیایی/نا بەرپرس بوونی هەیە كە هیچ پەیوەندییەكی بە زانستی ئابوری , بەرژەوەندی نەتەوەیی , نیشتیمانی وە هە ستی  انسانیەوە  نیە .نمونە بۆ ئەمە عراقی ئێستایە لەگەڵ  زۆر شوێنی تر كە میلیشیا  یا بە ناو دەولەت بە بەلام لە  ناوەرۆكا میلیشیایی وەك زۆر بە ناو دەولەت لە رۆژهەلا تی ناوەراست و وەلاتانی تر ی  جیهان كە   بونەتە  خاوەن دامەزراوەی ئابوری نەوت و كەرتی پەیوەندی و  نیشتەجێ‌ بوون وە  بازرگانی لەگەڵ  قۆرخكردنی هەموو چلاكیەكانی بازاڕ , بەمەش دەسكەوتنی پارەی كاشی/نقد  خەیاڵی بۆ ملیشیا بەجۆرێ‌ لە خەونیشا بە خۆیانەوە نەبینیوە .
هەر وەك لە چەند وتاری پێشودا ئاماژەم بە عەقڵیەتی دەسەڵاتی میلیشیا كردوە  كە  دامالراوە لە ڕەهەندی نیشتیمانی و انسانی وە نەتەوەیی ,بۆ یە ناتوانرێ‌ لەم سەرمایە زۆرە ی كە بە تالانی وە قۆرخ كاری دەستی میلشیا ئەكەوێ‌ دووبارە سەرمایە گوزاری بكرێ‌ لەخزمەتی خەڵك و نیشتیمان ,كە لەئەنجامدا بەجۆرێ‌ لە جۆر ومیتۆدەكانی مافیایی لە دەستیان ئەڕوات كە لەئەنجامدا هەم خۆیان لەناو دەچن و گە لیش بۆ ئایندەیەكی نا دیار ئەبێ‌ لە ئازار و رەوشی  نائاسایی وە  كۆڵە مە رگیا بژی  .كەواتە بۆ ئەوەی  بازاری ئازاد بریتی نە بێ‌  لە  تالانی و قۆرخ كاری  پیوستە زەمینەی ئا بووری و زانستی  بۆ ئا مادە بكرئ وە  مەرج و بنە ما كانی بە جددی لە بەر چاو بگیرئ  .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×