لەبەردەم جینۆسایدێکی تردا

شێرزاد خدر حەیدەر
  2021-04-11     307
   یەکێک لەو سیما و لایانە ئەرێنیانەی لە هەر وڵات و ناوچەیەک کە شانازی پێوەبکات بوونی فر ڕەنگی و فرە کلتوری و فرە ئاین و فرە بیرکردنەوەی جیاوازە  لە وڵات و هەرێمە ، بەڵام ئەگەر لە چەند وڵاتێکی دونیا ئەم لایەنە ئازادی تەواوی پێدرابێت و هەمووان لە ژێر چەتری یاسا و سیستەمی دیموکراسی و دادپەروەری  ، ئەوا بە پێچەوانە لە بەشێکی تری ئەم جیهانە بە پێچەوانەوە ئەم فرەییە لە ژێر چەپۆکی لایەنێکی زۆرینە لە ژێر ستەم و لەناوربردندایە.
  عێڕاق و هەرێمی کوردستان یەکیک لەو ناو چانەی جیهانن ، کە فرەیەکی زۆر هەم لە نەتەوە هەم لە  ئاین و مەزهەب و بیرکردنەوەی  و کلتوری جیاوازی تێدابووە  بە درێژایی مێژوو ، کە ئەمە بووەتە هۆی بوونی مێژوویەکی دەوڵەمەند و بوونی چەندان شارستانی لەم ناوچەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساڵ دوای ساڵ ئەم فرەییە لە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە .. هتد لە ژێر ستەم و چەوساندنەوە لەناوبردن بووە لەلایان  لایەنی باڵدەستەوە ، بە شێوەیەک لەگەڵ هاتنە سەردەسەڵاتی هەر لایەنێک یەکەم کاری لاواز کردن و ستەمکردن بووە لە لایەنەکی تر ، جا ئەو لایەنە نەتەوەی باڵادەست یان ئاین و مەزهەب و حیزبی بوبێت.
  هەرچی سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیشە ئەگەر ڕۆژانێک وەک شانازیەک بوونی جیاوازی و فرە ڕەنگ و فرە ئاینی و فرە بیرکردنەوەی جیاواز مایەی شانازی بوبێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێم لە ئەورووپا و ئەمریکا ، ئەوا ڕاستە ئەگەر ئێستا بڵێین لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ئەم هەموو فرەیی و ڕەنگینیە لە جیاوازی تەواو لە ژێر لە ناوچوون و هەڕەشەی جدی دابووە و سات دوای سات بەرەو خراپتر هەنگاوی ناوە ، جا ئەم هۆکارانەی کە بووەتە لەناوبردنی ئەم فرەیە ناوخۆیی بووبێت کە خۆی دەبینێتەوە لە خراپی ئیدارەدان و سیاسەتی هەڵە ، یاخود هۆکارگەلی دەرەکی بووبن وەکو سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ و بوونی دەیان گرووپی توندڕە و تێکدەرو لەناوبەری جیاوازیەکان.
    دیارترین لەو کارەستانەی بەسەرعێراق و هەرێم هات لە ساڵانەی دوایی  لە توندوتیژی ئایینی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بوو لەسەر دەستی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ، کە بووە هۆی لەناوبردنی هەزاران کەسی هەڵگری ئەو ئایینە و ئاوارەبونی سەدان هەزاری تر ، هەروەها گوشار خستنە سەر هەڵگرانی ئاینی مەسیحی و مەزهەبی سونی لە ناوەڕاست و خوارووی عێڕاو بۆ جێهشتنی ناوچەکانیان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانە بە پەیڕەوانی مەزەهبی ئایینی تر، لەپێناو فراونکردنی نفوسی لایەنی باڵدەست لە عێراق ، هەرچی سەبارەت بە هەرێمی کوردستانە ئەوا حکومەتی هەرێم و دوو حیزبی باڵادەست لە هەرێم تا ئێستا نەبوونەتە پاڵپشتی بەهێز بۆ بوونی فرەیەکی تەواو، بەڵکو زۆرجار لە فرەیی سیاسی و فرەیی بیرکردنەوە کارەساتیان خوڵقاندووە وەک کوشتن و سەکوتکردنی سەدان ڕۆژنامەنووس و چالاک و خۆپیشاندەر.
  ئەگەر جاری جاران درککردن بە بوونی مەترسی لەسەر پێکهاتە جیاوازەکان کەمتربووبێت ، ئەوا ئێستا ئەگەر چاوێکی کورت بە باردۆخی عێڕاق و هەرێم و سۆشیالمیدیا و میدیاکانی حیزب و وتاربێژە ئاینەکاندا بخشێنین ، ئەوا دەزانین لە  ئێمە لە چ قۆناغێکی مەترسیداین بۆ زیاتر لەناوبردن و کپکردنی  ئەو پێکەوەهەبوون و فرەیەیی هەبووە ، بچوکترین نمەونە بۆ دەرخستنی ئەم بابەتە چاوخشاندنێکە بە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  ، بەجۆرێک لە بینینی هەر بابەت و بیرکردنەوەیک جیاواز بەر شەپۆلی جوێنفرۆشی و هەڕەشەی زۆرینەیەکی عەوام دەکەوێت ، کە ئەمەش کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر ئەو پێکەوەهەبوونەی هەبووە و ئە فرە جیاوازیەی هەبووە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لەناو دەچێت ، بۆیە پێویستە هەنگاوی خێرا هەم لە پەروەردە وهەم گوتاری میدایی و  ئایینی و مەزهەبی و حیزبی بگیرێتەبەر ، بەپێچەوانەوە هەمیشە لەبەردەم دووبارە بوونەوی  جینۆساید و لەناوبردنی پێکهاتەی جیاواز و دەنگی جیاوازدا دەبین.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×