ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ھەر سێ لایەنی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستان؛ له په‌ڕله‌مانی كوردستان بە پرۆژە بڕیارێک شەرعییه‌ت بە فرۆشتنی نەوتی ھەڕێم بده‌ن و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕه‌تبكه‌نه‌وه.
ئەم ھەنگاوو سیاسەتانە كه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌و كراوه‌و هه‌نووكه‌ش ده‌كرێت؛ ھیچ بەرھەمێکی بۆ خەڵکی کوردستان نەبووە، چەند ساڵە جگه له ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تی هیچ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌و، له ئێستاشدا كه خاوه‌نی سیاسه‌تی نه‌وت و ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وتین؛ خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌و وه‌ستانه‌وه دژ به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌رێم تووشی گرفتی گه‌وره بكاته‌وه، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی هه‌رێمه‌وه هه‌نگاوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره چونكه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تانه‌ی لێ‌نادرێت و ته‌واوی فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت (مولزه‌م) ده‌كات به جێبه‌جێكردنی.
وه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له ئێستادا بووه‌ته پاساوێکی باش بۆ نەیارانی ھەڕێم لە ناو شیعەو سوننە کە فشاری زیاتر لە ھەرێم بکەن و بیرلە له‌باربردنی قەوارەکەش بکەنەوە.
له‌بری ئه‌وه پێویسته هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی بخاته خزمه‌تی میلله‌ته‌وه‌و ئه‌و ده‌یان قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستبووه لابه‌رێت و دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ خزمه‌تی میلله‌ت به‌كاربێنێت و پاشانیش ڕێگای گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی بگرێته به‌ر، ئه‌وه‌ش وه‌ك تاكه ده‌رچه بۆ رزگاربوون و خۆلادان له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی.