کابینەی‌ نۆیەم لەنێوان خۆشگوزەرانی‌ هاووڵاتیان‌و چەقبەستویی‌ قەیرانەکان؟

ئیبراهیم گەلەژێری
  2019-07-16     345
حکومەتی خۆشگوزەران، یەکێکە لەگرنگترین‌و باشترین زاراوە ئابوری‌و کۆمەڵایەتی‌یه‌كان‌و بایەخدان بەگۆرینی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان، لەخراپ بۆ باش‌و لەباش بۆ زۆر باشتر، لەدونیای‌ سیاسەتی‌ حکومرانیدا کاری‌ جدی‌ لەسەر دەکرێ،  حکومەتی‌ هاووڵاتی‌ پر بەرهەم ترین حکومەتە لەدونیادا کە بەداخەوە دوای‌ تێپەربوونی‌ هەشت کابینە لەهەرێمی‌ کوردستان حکومەتەکان زیاتر حیزبی‌ و کەسی‌ بەدیار کەوتن.

حکومەتی‌ بەرپرسیار
لەسەر ئاستی بیرکردنەوەی‌ سیاسی‌ و لەسەر ئاستی داخوازی کۆمەڵایەتی حکومەتی خۆشگوزەران  و بەرپرسیار لە سادەترین مانایدا  ئەو حکومەتەیە کە کار ئەکات بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سامانی نیشتیمانی بەسەر ھاوڵاتیاندا ، نمونە لە داهاتەکان، کە دەستی‌ دەکەوێ لە رێگەی‌ لایەنە پەیوەندارەکانی‌  حکومرانی‌ کۆی‌ داهاتەکە دەخرێتەوە خزمەتی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ ،لە ژێر ئالای‌ ئەو حکومەتە بەرپرسیاریەتی‌ ژیان و بەرپرسیارەیەتی‌ پاراستنی‌ حکومەتەکەیان لە ئەستۆیە،  ئەمەش لە رێگای فراوانکردنی  خزمەتگوزارییە کۆمەڵاییەتیەکان و زیاترکردنی کۆمەکی حکومەت بۆ  خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانی ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی  ھەلی‌ کارو دەرفەتی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان بە ئومێدی بەدەستھێنانی ئاییندەیەکی باشترو بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەران و گەیاندنی‌ خزمەتگوزاری‌ وەک خۆی‌ بۆ هەمووتاکەکانی‌ کۆمەڵگا.، تەنیا لە سایەی ئەم جۆرە حکومرانی‌ یە  کە سەرۆکایەتی‌ و بەرپرسیاریەتی‌ان لە حکومەتدا  لە ئەستۆیە،  دەتواندرێت بەرپرسیاریەتی‌ دابین کردنی‌ سیستەمی‌ تەندروستی‌  و پەروەرەدە وەک بناغەی‌ کارەکانی‌ کایەی‌ حکومرانی‌ لەسەر بنەمای‌ بەرپرسیاریەتی‌ لە ئەستۆ بگیرێت ، لەو کات دەکرێ حکومەتی‌ بەرپرسیار بەرهەمی‌ خۆش گوزەرانی‌ لە کۆتایدا بەرهەم بهێنێتەوە .

 کابینەکانی‌ هەرێم 
لە مێژووی حوکمرانی هەشت کابینەی‌ رابردووی‌ ھەرێمی کوردستاندا، تەنیا کابینەی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح ئەکرێت وەک سمپل لە حکومەتی خۆشگوزەران سەیر بکرێت، دواتریش لە کابینەی‌ حەوتەم تاماوەیک ئیدامەی‌ پ]درا ،  لەم دوو کابینەیەدا حکومەت ئەرکی  ئاوەدان کردنەوەیان بە کردەوە بوو بە دابەشکردنەوە سامانی نیشتیمانی بەسەر ھاوڵاتیاندا لە رێگای دابین کرنی‌ پێشینەانی‌ هاوسەرگیری‌ و خانوبەرەو ێندوقی‌ نیشتەجێ بوون و پێشنەیەی‌ کشتوکاڵی‌ و تواناسازی‌ و هتد، لەم حکومەتەدا دەرفەتەکانی باشترکردنی جۆری ژیان تا رادەیەک  لە ئینتیمای سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی بۆ ھاوڵاتیان هاتە بوون ، بەڵام بەهۆی‌ رۆتینی‌ زۆری‌ ئیداری‌ و دامەزراوە نەبونی‌ دام و دەزگاکانی‌ حکومەت هێندە ناخاینێت و جارێکی‌ تر حکومەت دەگەرێتەوە سەر خاڵی‌ سفری‌ ئەو خزمەتگوزاریانە.

گەندەڵی‌ سیاسی‌ لە حکومرانیدا
بنەماکانی‌ شۆرشگێری‌ لە شاخ و پیاوانی‌ دوێنی‌ خەبات بەناچاری‌ بە درێژایی‌ حکومرانی‌ کوردی‌ ئەوان بوون بە بەشێک لە بەرێوەبەردنی‌ ووڵات، رەنگە شۆرشگێرەکان لە شاخ یەکێک بووبن لە پالەوانەکان و مافی‌ خۆیانە وەک رێز لە خەبات و قوربانیدانیان جێگەی‌ شانازی‌ بن، بەڵام بۆ بەرێوەبردنی‌ حکومەت رەنگە ئەوان نەتوانن حکومەتی‌ بەرپرسیارو  بەدامەزراوەیی بنیات بنێن، بۆیە بەدرێژایی ئەو کابینانەی‌ رابردوو نەتوانرا خۆمان لەوە رزگار بکەین ،کە پاش سێ دەیە پێویست دەکات حکومەت لە رێگەی‌ کەسانی‌ تەکنۆکراتی‌ نیشتمان پەروەرو دڵسۆز دوور لە دەستی‌ حیزب وەزارەتەکانی‌ (پەروەردە/شارەوانی‌ /تەندروستی‌ /خوێندن بالا) لە کەسانی‌ سیاسی‌ بەدوور بن بۆئەوەی‌ ئایندەی‌ هەرێم،لەسەر ئەو چوار وەارەتە بکرێتە دەسپێکی‌ بنەمای‌ حکومرانی‌ بەهێز، بەڵام پێچەوانەکەمان بینی‌ی‌ ،کە بەپێی   لێدوانەکانی‌ بەرپرسان بەهۆی‌ نزیک بوونی‌ سیاسیەکان لەو وەزارەتانە گەندەلی‌ و چەق بەستووی‌ هەرێم چووە دۆخێکی‌ مەترسیدارەوە .

پێگەی‌ هاووڵاتی‌ 
لەماوەی‌ کابینەکانی‌ رابردوو هاووڵاتی‌ نەهیچ پێگەیەکی‌ باشی‌ هەبووە نە خزمەتگوزاریەکان لەو ئاستە بوینە ، کە هاووڵاتیان لە ژیانێکی‌ بێ کێشە بووبن لە کابینەی‌ شەش و حەوت و هەشت زۆرترین خۆپیشاندان و گلەیی‌ و مانگرتن بەرزبوونەوە، تاوای‌ لێهات درزێکی‌ گەورە کەوتە نێوان حکومەت و هاووڵاتی‌ ، کە تا ئێستا نیشانەکانی‌ دیارن، لە کارنامەی‌ کابینەی‌ نۆیەمدا خەڵک لە دوریانێکی‌ ناسەقامگیرو دلەراوکێ خۆی‌ دەبینێتەوە، لەماوەی‌ هەشت مانگی‌ رابردوو بەلێنی‌ هەموو لایەنە بەشدار بوەکانی‌ حکومەت ئەوەیە کە چاکسازی‌ دەبێتە بنەمای‌ حکومرانی‌ داهاتوو، هێشتا هاووڵاتی‌ ئەو هەرێمە دڵنیانی‌ یە چاکسازیەکان ببنە کردار، ئەمەش بە تاقی‌ کردنەوەی‌ ئەو حیزبانەی‌ لە ئێستادا لە لوتکەی‌ حکومرانین سەلمێنەری‌ ئەو دڵە راوکێ یەن، ئەو کابینەیە دواین تاقی‌ کردنەوەی‌ هاووڵاتیانە بۆ بینینی‌ چاکسازی‌ و بەڵێنەکانی‌ هەڵبژاردن و کارنامەکانی‌ حیزبەکان و هێلەگشتیەکانی‌ ئەو کابینەیە ، چوار ساڵی‌ داهاتوو چوار ساڵی‌ پر لە چاوەروانی‌ دەبن، کە رەنگە ئەو چاوەروانی‌ یە وا لە پێگەی‌ هاووڵاتی‌ بکات خۆی‌ بریاری‌ گونجاوتر لەوەی‌ پێشتری‌ داوە بدات .

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×