یەکدەنگی کوردو سێ ئاماژەی مەترسیدار

پەیمان عیزەدین
  2020-03-03     964
ئەوەی ئێستا بەپلەی یەکەم پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەو پارتە پێوەی ئەنازێ یەکڕیزی کوردە لەبەرامبەر کابینەکەی عەلاوی، جیا لەوەی کە خاڵی ناکۆکی نێوان کورد و عەلاوی دانەنانی کاندیدی حیزبی بو و دورو نزیک پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە نەبو ، لەهەمان کاتدائەم جۆرە لە کۆدەنگی سێ ئاماژەی مەترسیداری هەیە:

۱-تێگەیشتن ، تێڕوانینی پارتی و پارتەکانی تری دەوروپشتی لە شێوازی حوکمڕانی و ڕۆڵی حیزب لە دەوڵەتداریدا، لەمەوە تێئەگەین کە دروشمی جیاکردنەوەی حیزب لە حکومەت زۆر لە جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت مەحاڵترەو ئەگەر یەکێک لە هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵیمان بە دەربازکردنی حوکمڕانی لە دەست تێوەردانی حیزب زانیبێ ئەوا ئەبێ دڵنیابین لە شکستی ئەم حیزبانە بۆ چاکسازی .

۲- پارتی سەلماندی کە حیزبی یەکەم و بڕیاردەرە و کۆی حیزبەکانی تر بە یەکێتی و گۆڕانیشەوە لە فەلەکی ئەودا ئەسوڕێنەوە و تێپەڕاندنی ئەزمونی حیزبایەتی پارتی و حوکمی بنەماڵەیی جگە لە وەهم هیچی تر نیە .

۳-هێشتا کاریگەری ئەفیونی نەتەوەیی لەوپەڕی گەشەکردنیدایە و بۆ چەندین ساڵی تر دەسەڵاتدارانی هەرێم زامنی بەکارنەهێنانی عەقڵ و بیرکردنەوەی زۆرینەی خەڵکیان کردوە و ئاسان ئەتوانن بیانکەنە کەرەسەی پەرەپێدانی بەرژەوەندیەکانیان بەیاریکردن لەسەر هەستی نەتەوەیی و حەماسی شۆڕشگێڕی .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×