لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌یزران فه‌رمانی بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه سه‌ربازیه‌كان ده‌ركردوه، پابه‌ندبن به ده‌سته‌به‌ركردنی ره‌خساندنی ئازادی بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان له‌كاتی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستكردنی هه‌ر فشارێكیش، روبه‌ڕوی رێكاری یاساییان ده‌كاته‌وه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی له هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و سه‌ركرده و به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كه سه‌ربازیه‌كان ده‌ركردوه، كار بكه‌ن و پابه‌ندبن به ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی هه‌ڵبژاردنی هێزه ئه‌منیه‌كان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیاندا.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان راشیگه‌یاندوه، "ڕێگری له هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك یان ده‌ستوه‌ردانێك بكرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژارده‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبكات".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكردۆته‌وه، ده‌بێت به‌رزترین ئاستی كۆنتڕۆڵ و به‌دواداچون بگیرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌ستوه‌ردان له بژارده‌كانی هه‌ڵبژاردن یان په‌یوه‌ندی نێوان حزب و ده‌نگدانی هێزه ئه‌منیه‌كان.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ڕێنماییه‌كانیدا جه‌ختی له گرنگی ده‌نگی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان و هێزه‌كان كرده‌وه وه‌ك هاوڵاتییه‌ك كه ئازادی هه‌ڵبژاردنی سیاسی‌یان به ده‌ستور و یاساكان پارێزراوه، هه‌روه‌ك چۆن له به‌رامبه‌ر هه‌ر فشارێكیش ده‌وه‌ستنه‌وه كه رێگری له هه‌ڵبژارده‌ی ئازادانه‌یان بكات.