سعودیە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن
  2023-12-05       187       

بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند جۆرێک پەتاوە، سعودییە داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی هەریەکە لە وڵاتەکانی عێراق و سوریا و سودان نەکەن.

دەستەی تەندروستیی گشتیی سعودیە بڵاویکردەوە، عێراق و سوریا و سودان گڵۆپی زەردیان بۆ هەڵکراوە لە بڵاوبوونەوەی چەند جۆرێک پەتای ڤایرۆسیدا بۆیە داوا لە هاوڵاتییانیان دەکەن سەردانیان نەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەتای کۆرۆنا، تای کۆنگۆ، سورێژە لەو نەخۆشیانەن لە عێراقدا بەربڵاون، پەتای ئاوڵەی مەیمون و تای زنک و کۆرۆنا لە سودان بڵاون و لە سوریاش جگە لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا هێشتا پەتای کۆلێرا بەشێوەی بەربڵاو هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×