جارێكی دیكه‌ هێرشكرایه‌وه‌سه‌ر سوپای ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د
  2023-12-06       204       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایه‌وه‌ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ خۆرئاوای عێراق.

گرووپە چەکدارە شیعەکان کە خۆیان وەک مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناساندوه‌ به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاندوه‌و  بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکەیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامداوە. 

گروپەکە لەبارەی هۆکاری هێرشەکە دەڵێت، "لە تۆڵەی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە و کردنە ئامانجی "موجاهید و مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×