بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2023-12-07       168       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ١١٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێت: لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ١١٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

هەروەها ڕوونیشی كردووەتەوە، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٤ ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ١١٤ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٣٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×