چەند کاروانێک بە ملیۆنان دۆلارەوە گەیشتە عێراق
  2023-12-07       519       

سەرچاوەیەک رایگەیاند،  چەند کاروانێک بە ملیۆنان دۆلارەوە گەیشتە عێراق لە رێگەی بانکی بازرگانییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بغداد الیوم-ی راگەیاند:" چەند کاروانێک بە ملیۆنان دۆلارەوە گەیشتە عێراق لە رێگەی بانکی بازرگانی عێراقییەوە لە چوارچێوەی پلانی بانکەکە بۆ هاوردەکردنی دۆلار بەمەبەستی پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان".

ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی کە وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چەند کاروانێکی دیکە دۆلار بگاتە عێراق.

ئەم هەڵمەتە لە 29ی مانگی رابردووەوە دەستی پێکردووە و ئەو کاتیش چەند کاروانێک دۆلار لەرێگەی بانکەکانەوە هاوردەی عێراق کرا بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان و بازرگانان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×