ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی رەگەزنامە ئاسان دەکات
  2024-01-19       603       

ئەڵمانیا بە پەسەندکردنی یاسایەک، مەرجەکانی وەرگرتنی رەگەزنامە ئاسان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا پەسەندکردنی یاسایەکی راگەیاند کە مەرجەکانی بەدەستهێنانی رەگەزنامە ئاسان دەکات و ئەگەری هەڵگرتنی دوو رەگەزنامە فراوانتر دەکات.

بەپێی یاساکە، ئێستا دەتوانرێت داوای رەگەزنامەی ئەڵمانی بکرێت دوای تەنها پێنج ساڵ مانەوە لەو وڵاتە، لەکاتێکدا پێشتر ئەو ماوەیە هەشت ساڵ بوو.

یاساکە کارئاسانی بۆ هەڵگرتنی دوو رەگەزنامە دەکات، بەتایبەت دەرفەت دەداتە هاوڵاتییانی تورکیا لەنێو ئەڵمانیادا بەوپێیەی زۆرترین هاوڵاتی بیانی وڵاتەکە پێکدەهێنن کە ژمارەیان ملیۆنێک و 500 هەزار کەسە.

بەپێی خەمڵاندنەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا نزیکەی 82 ملیۆن کەسە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×