بایدن: بڕیارم داوە چۆن وەڵامی هێرشەكەی سەر هێزەكانمان بدەینەوە
  2024-01-30       324       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، بڕیاری داوە چۆن وەڵامی هێرشی سەر بنكەكەیان لە ئوردن كە بوە هۆی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكی، بداوە، بەڵام نایانەوە ببنە مایەی فراوانتركردنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە، لەلێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی وت، بڕیاری داوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە درۆنییە بدەنەوە كە كرایە سەر بنكەی هێزەكانیان لە ئوردن و تێیدا سێ سەربازی ئەمریكا كوژران، بەڵام وردەكاری چۆنیەتی وەڵامدانەوەكەی باس نەكرد.

وتیشی، پێموانییە ئێمە پێویستمان بە جەنگێكی فراوانتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و ئەمریكا پێویستی بە شەڕیش لەگەڵ ئێران نییە.

بایدن ئێرانی بە بەرپرسیار لە هێرشەكە لە قەڵەمدا "بەو واتایەی ئێران چەك بۆ ئەو گروپانە دابین دەكات كە هێرشەكان ئەنجام دەدەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×