سەرۆکى ئێران: وه‌ڵاممان بۆ هه‌موو هێرشێك ده‌بێت
  2024-02-02       355       

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێناكات، به‌ڵام وه‌ڵامی توندى هه‌ر كه‌سێك و وڵاتێک دەداتەوە، کە هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بدات، دەشڵێت، ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك دروست ناكات.

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكى ئێران لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە بەندەر عەباس لەبارەى چەند پرسێکەوە بەمجۆرە دوا.

لە سەرەتاى قسەکانیدا سەرۆکى ئێران وتى، ، وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێناكات، به‌ڵام وه‌ڵامی توندى هه‌ر كه‌سێك و وڵاتێک دەداتەوە، کە هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بدات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئیبراهیم ڕەئیسى باسی لەوەکرد، ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك دروست ناكات و هه‌رگیزیش دروستی نه‌كردوه‌، به‌ڵكو گه‌ره‌نتی ئاسایش ده‌كات، كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بتوانن پشتی پێ ببه‌ستن و متمانه‌یان پێ بكه‌ن.

جێگەى ئاماژەیە، وتەکانى سەرۆکى ئێران لە کاتێکدایە، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌مریكا ڕایگەیاند، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر بنكه‌كه‌یان له‌ ئوردن، کە له‌لایه‌ن گروپێكی هاوپه‌یمانی ئێرانه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×