دەەقی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق
  2024-02-21       715       

دەقی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق:

یەکەم: نادەستووریبوونی بڕگەی یانزەهەم لە ماددەی یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992دا، دەستەواژەکە بەم شێوەیەی لێدێت: ”پەرلەمانی کوردستان لە سەد ئەندام پێکدێت”.
دووەم: نادەستووریبوونی دەستەواژەی ”بەپێی بڕگەی 4 لە ماددەی 2ی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە 11ی ساڵی 2007 تا پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ کوردستانی عێراق” کە لە مادەی شەشەمی یاسای هەڵبژاردنی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992 هاتووە، دەقە هەموارکرایەوەو بەم شێوەیەی لێدێت ”یەکەم: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێگەی دەستەی باڵای هەڵبژاردن دەگرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق کە لەم یاسایەدا ئاماژەی پێکراوە بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و نادەستووریبوونی بڕگەی چوارەمی مادەی شەشەمی ”.

سێیەم: نادەستووریبوونی مادەی نۆی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراوی عێراق، هەروەها جێبەجێکردنی دەقی پێشوو، کە بەپێی مادەی چوارەمی هەمواری سێیەمی ژمارە 47ی ساڵی 2004 هەڵوەشابووەوە، بەجۆرێک دەقی کارپێکراو ئیتر بەم شێوەیە دەبێت ”کوردستانی عێراق دابەش دەکرێت بەسەر بازنەی هەڵبژاردندا بەمەرجێک لە ٤ بازنە کەمتر نەبێت”
چوارەم: نادەستووریبوونی ماددەی سێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2013، یاسای هەمواری حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، بەپێی ئەو یاسایە مادەی حەڤدەی یاسای پێشوو هەڵوەشایەوە و ئەو مادەیەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە بەرکارە، کە تێیدا هاتووە: ”فەرمانگەی باری شارستانی کارتی دەنگدەر دەدات بە هەر هاوڵاتییەک کە تەمەنی هەژدە ساڵی تەواو کردبێت بەپێی شێوەو تایبەتمەندییەک، دەنگدەر لەسەریەتی کاتی دەنگدان ئەو کارتە پیشان بدات.
بەمەرجێک بەڵگەی خۆی پێشکەش بە دەنگدەر بکرێت ناسنامە لە کاتی دەنگدان.

پێنجەم: نادەستووریبوونی دەستەواژەی ”لە سەرتاسەری کوردستانی عێراق” هەروەها دەستەواژەی ”بەمەرجێک ژمارەی کاندیدەکانی هەر لیستێکی هەڵبژاردن لە سێ کەس کەمتر نەبێ” کە لە مادەی بیست و دووی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراقی ساڵی 1992دا هاتووە، بەجۆرێک کە دەقەکە بەم شێوەیەی لێدێت ”هەموو قەوارەیەکی سیاسی لە کوردستانی عێراقدا لیستێکی تایبەت پێشکەش دەکات کە ناوی کاندیدەکانی لەخۆدەگرێت بەمەرجێک رێژەی ژنان لە سەدا 30ی کەمتر نەبێت، هەروەها ناوی کاندیدەکان بە شێوەیەک رێکخراوە مادی نوێنەربوونی ژنان بەو شێوەیە لە پەرلەمان لەخۆ بگرێت”.
شەشەم: نادەستووریبوونی مادەکانی شەش و حەوت، بڕگەی یەک لەسەر 1 و 2 لە مادەی سی و شەش بڕگەی دووەمی مادەکانی پەنجا و شەش و پەنجا و هەشت لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.

حەوتەم: رەتکردنەوەی داوای یاسایی سکاڵاکاران سەبارەت بە تانەدان لە باقی مادەکانی تری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.
هەشتەم: رەتکردنەوەی داوای یاسایی سکاڵاکاران لەسەر هەردوو داوالێکراو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان، سەرەڕای کارەکانیان، بەو پێیەی هیچ ناکۆکییەکی تێدا نییە.
نۆیەم: تێچووی رسومات دەکەوێتە سەر هەردوولا، بڕیارەکەش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ئەو دوو مادەیە دەرچووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×