وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
  2024-03-18       458       

وەزارەتی دارایی بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێكی فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە. 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 26ی2ی2024 دەرچووە  بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، تیایدا هاتووە: "ئەو فەرمانبەرانەی، كە مووچە و دەرماڵەكانیان بەتەواوی، یاخود هەر جیاوازییەك لە مووچە و دەرماڵەكانیان دەگەڕێتەوە پێش 1ی10ی 2023،و لە مانگەكانی (10 و 11 و 12ی 2023) بۆیان بەستراوە، ئەوە بۆیان خەرج دەكرێتەوە."

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، خەرجكردنی ئەو جیاوازیی مووچانە بەپێی رێنوێنی دارایی ژمارە 16ی ساڵی 2021 دەبێت.

 هەر فەرمانبەرێك (فرووقات) جیاوازیی مووچەی هەبێت لە مانگی یەكی 2023 تاوەكوو كۆتایی مانگی نۆی 2023، ئەوە بۆی خەرج دەكرێتەوە، ئەویش بە شێوەی (ئەمانات) وەردەگیرێت لەگەڵ مووچەدا، بە خشتەیەكی جیاواز لە مووچە دەبێت، ئەگەر فەرمانبەرێك سەرووی ملیۆن دینار جیاوازی مووچەكەی بێت، ئەوە یەكەم مانگ ملیۆنەكە وەردەگرێت و بۆ مانگەكانی دواتر بڕی پارەكەی دیكەی بۆ خەرج دەكرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×