سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
  2024-03-18       956       

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان كۆدەبێتەوەو لەدوای كۆبونەوەكەش هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردن رادەگەیەنن.

ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی وت، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی ھەرێم و عێراق و بڕیارەکەی پارتی بۆ بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی، دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی رادەگەیەنن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دوشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی لە پاش كۆبونەوەی خۆی لە راگەیەندراوێكدا وتی، "بەبەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×