مەسرور بارزانی: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین،.بەڵام هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتییانە
  2024-03-19       315       

له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی له‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌ به‌ بریاری حزبه‌كه‌ی بایكۆتكرا و ده‌ڵێت: "ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتییانە و دەستووری بێت".

ماڵپه‌ری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، جه‌ختی له‌سه‌ر بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوه‌ته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی وتویه‌تی: هەرچەندە بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و بەناو یاسایی، فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت، بەڵام خەڵکی کوردستان هەرگیز ئامادە نییە سازش لەسەر مافەکانی بکات".

لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن، سەرۆکی حکومەت رایگه‌یاندوه‌: "ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتییانە و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بێت، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیكردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×