ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە سلێمانى ڕاگەیەندرا
  2024-03-19       231       

لیژنەی ئامادەکاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ئاگری نەورۆز لە شەقامی سالم لەدوای بەربانگ دەکرێتەوە و لەسەر شەقامەکە چەندین چالاکی وەک نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن و نمایشی کاری دەستی و نمایشی بوکەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت.

جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی میللی کوردستان و ئەندامى لیژنەى ئامادەکاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگى نەورۆز لە سلێمانى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

سەرۆکی کۆمەڵەی میللی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بڕیارماندا لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز لەدوای بەربانگ بکەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک کەپرمان لەسەر شەقامەکە ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر شەقامەکە چەندین چالاکی وەک نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن و نمایشی کاری دەستی و نمایشی بوکەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشى خستەڕوو، سبەینێ لەدوای کاتژمێر ٥ی ئێوارە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×