سەڵاحەدین بەهادین: پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات 
  2024-03-22       228       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.

ئاوێنە: سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی پابەندبونی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، وتی، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بێگومان بنجبڕو پابەندكەرن."

وتیشی، لە بڕیارەكاندا باش و خراپ نییە، "جاری وایە بۆ یەكێك باشەو بۆ یەكێكی تر خراپ."

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانیشەوە وتی، دۆخەكە زۆر خراپەو دەبێ چاكبكرێت.

لەبارەی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوە كردوە كە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ناكات، سەڵاحەدین بەهادین وتی"پارتی بەشداری دەكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×