شارەزایەکى کەشناسى: لافاو لە چەند ناوچەیەکى گەرمیان درووست دەبێت
  2024-03-22       225       

سیروان حەمە ساڵح ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەى داهاتووە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورە سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەکى سنورەکە دروست ببێت.

سیروان حەمە ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى لەبارەى درووستبوونى لافاو لە چەند ناوچەیەکى گەرمیان لە نووسینێکدا لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

سیروان حەمە ساڵح ئاماژەى بەوەکردووە، جگە لەم شەپۆلەی ئەمڕۆ، ئەگەر هەیە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەى داهاتووە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورە بروسکەی دەریای سوور سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە.

دەشڵێت، ئەگەر هەیە بەهۆى هاتنى ئەو شەپۆلەوە لافاو لە تەواوی دۆڵ و چەمەکانى گەرمیان درووست ببێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە و کاریگەرییکەى لە دهۆک زیاتربوو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکى زۆرى مادیش بە هاوڵاتییان گەشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×