وادەی دابەشکردنی موچە ئاشکرا کرا
  2024-03-22       1569       

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە تائێستا رەوانەنەکراوە و هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەیە، بەغدا و هەرێم رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ مانگی شوبات لە بری لیستی ناوی ئەو هێزانە کار بە کۆدەکانیان بکرێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو، رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ئامادکردنی کۆدی هێزە ئەمنییەکان و رۆژی پێنجشەممە لیستی کۆدی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان رەوانەی بەغداد کردوە.

پارەی نەهاتوو، بڕەکەی نزیکەی 300 ملیار دینارە و بڕیارە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا ئەو گوژمەش رەوانە بکات و لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×