بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا قەرەبو نەكراونەتەوە، خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد‌و شه‌قامی 100 مه‌تریان داخست.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە سوتانی بازاڕەكە، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرد و داوایانكرد قه‌ره‌بو بكرێته‌وه.
خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان باسیان له‌وه‌كرد كه "سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ڵێن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كو قه‌ره‌بو پێنه‌دراوه".
دواتر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامی 100 مه‌تریان به‌ڕوی هاتوچۆدا داخست و جه‌ختیانكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تاوه‌كو قه‌ره‌بوی سوتانی بازاڕه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
به‌وته‌ی به‌شێك له كاسبكار و خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه زیانی زیاتر له 50 هه‌زار دۆلار له هه‌ر خاوه‌ن دوكانێك كه‌وتوه.
ئێواره‌ی رۆژی 27ی شوباتی 2024 ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر كاسبكار و خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕه‌كه كه‌وت.