وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ مووچە و ئیمتیازی خانەنشینیی بەشێكی فەرمانبەران دەردەکات
  2024-03-24       653       

وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەكات، كە پێشووتر لە وەزیفە لادراون، یان دەركراون.  

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 4ی3ی2024 دەرچووە و  بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، تیایدا هاتووە: "ئەو فەرمانبەرانەی دەركردن (فەسڵ) و لەكارخستن (عەزل) كراون، مافی خەرجكردنی مووچەی مۆڵەتی كۆكراوەیان بۆ ماوەی 180 رۆژ نییە."

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، ئەو بڕبارە پاڵپشتە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان، لە كۆنووسی لێژنەی دەركردن و پێداچوونەوە بە رێنوێنییە داراییەكان، كە لە 13ی2ی2024، دەرچووە.

وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە: "فەرمانبەرانی دەركرا و لەكارخراو بەپێی گشتاندنێك خانەنشین دەكرێن، كە لە ساڵی 2022 دەركراوە."

بە گوێرەی نوسراوەکە، هەر فەرمانبەرێک لێخستن (عەزل) یان لەکارخستن (فەسڵ) بکرێت، یان بەهۆی ناچاری راژەکەی جێبهێڵێت و خزمەتەکەی 15 ساڵ یان زیاتر بێت، ئەوا شایستەی مووچەی خانەنشینیی دەبێت، بەڵام مووچەی بۆ خەرج ناکرێت، تاوەکوو 45 ساڵی تەمەنی تەواو دەکات."

لەو گشتاندنەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەو فەرمانبەرانەی بەبێ رەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار دەستیان لە كار كێشاوەتەوە، ئەوا شایستەی مافی خانەنشینی نایانگرێتەوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×