بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوەڕێدەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ موچە بنێردرێت‌و دەستبەدابەشکردنی مووچە بکەین".
ئاوێنه: محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی موچه‌خۆرانه‌وه وتی، "لیستی هەمو موچەخۆرانمان بۆ بەغدا ناردووه بەکۆدی هێزە ئەمنییەکانەوەو ئێستا وردبینی تێدا دەکرێت‌و هیچ بیانوییه‌ک نەماوەتەوە بۆ بەغدا تا تەواوکاری موچەی مانگی شوبات ڕەوانە نەکات".
وتیشی، "چاوەڕێدەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ موچە بنێردرێت‌و دەستبەدابەشکردنی موچە بکەین."
نزیكه‌ی دو مانگه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئەوەش لەکاتێکدایە كه بەغدا زیاتر لە 607 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم دابه‌شكردنی موچەی ڕاگرتووه، به‌پاساوی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان.
بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت، "كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی موچه داوای 949 ملیار دیناری كرد.. هه‌رێمی كوردستان مانگانه به‌فیعلی 949 ملیار دیناری بۆ موچه پێویسته، كه ده‌كاته 11 ترلیۆن و 388 ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك".
له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه ڕایگه‌یاند، "چوار سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، كه بریتیین له‌داهاتی نه‌وت، ته‌مویلی به‌غدا بۆ موچه، هه‌روه‌ها پێدانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی فیدراڵ به‌قه‌رزو داهاتی ناوخۆیی."
تایبه‌ت به‌ورده‌كاری داهاتی ناوخۆیی ڕونیكرده‌وه، له‌سه‌دا 15ی داهاتی ناوخۆیی كاش نییه، تاكو به‌ده‌ست وه‌ریبگری و پاشان خه‌رجی بكه‌ی، یاخود ناتوانرێت پاره‌ی موچه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و، هه‌ر به‌و داهاته‌ی ناوخۆ، حكومه‌ت ئیداره‌ی خۆی پێ ده‌كات و نه‌سرییه‌ی دام و ده‌زگاكان پێ دابینده‌كات.