مەسعود حەیدەر: دەبێت حکومەتی عێراق لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆران بکات
  2024-03-25       313       

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پێویستە بانکەکان تەنھا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم ھەماھەنگییان ھەبێت بۆ بە بانکیکردنی مووچە ئەوانەشی کە ھێشتا ئەژماریان نییە بە کاش مووچەیان پێبدرێت و لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک ھەموو مووچەخۆرێکی ھەرێم ھەژماری بانکی بۆ بکرێتەوە.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت:”بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە ھەمووان پابەندبن بە بنەماکانی دەستووری عێراق کەتیادا ھاتووە دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمە لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە کاروباری دارایی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و دەبێت حکومەتی عێراقیش لە رێگەی حکومەتی ھەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات و ھەر رێکارێکیش پێچەوانەی ئەوە دژ بە بنەماکانی دەستوورە”.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەژماری بانکی فەرمانبەر لە ھەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لە بانکی ناوەندی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنھا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم ھەماھەنگییان ھەبێت بۆ بە بانکیکردنی مووچە.

دەشڵێت: پێویستە وەزارەتی دارایی ھەرێم مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر ئەژماری بانکی بۆ ئەوانەی ھەژمارەکەیان ھەیە، ئەوانەشی کە ھێشتا ئەژماریان نییە بە کاش مووچەیان پێبدرێت و لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک ھەموو مووچەخۆرێکی ھەرێم ھەژماری بانکی بۆ بکرێتەوە، جەختیشیکردووەتەوە، نابێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت شایستەی مووچەی خەڵکی ھەرێم بە سیاسی بکات کە مافێکی دەستووری مووچەخۆرانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×