ڕێگه نه‌درا مامۆستایانى خۆپیشانده‌ر له‌سلێمانى بچنه ده‌باشان‌و په‌یامه‌كانیان به‌بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بگه‌یه‌نن لە ئێستادا هێزێكى زۆرى ئه‌منى بڵاوه‌ى پێكراوه‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و میدیاش به‌زه‌برى هێز دورخراونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: دوای پێنەدانی مووچەكانیان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ، ئەمڕۆ فەرمانبەران و مامۆستایی ناڕازیی لە شاری سلێمانی هاتنە سەر شەقەماكان و بەنیاز بوون بە ڕێپێوان بچنە بەردەم دەباشان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێ كرا و چەند مامۆستایەكیش دەستگیركران و تا ئێستا ئازاد نەكراون
لاى خۆیشیه‌وه دانا عه‌بدول ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانى ناڕازیى له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"ئەوە لەگەڵ هاوڕێیانم دەستگیرکراین".
وه‌كو پێشتریش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاندبوو، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مامۆستایانى ناڕازیى بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان بچنه ده‌باشان‌و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆببنه‌وه، بەڵام، هێزێكى زۆر له‌شارى سلێمانى‌و به‌تایبه‌ت له‌نزیك پاركى مه‌لیك مه‌حمود بڵاوه‌ى پێكراوه‌و وه‌كو عوسمان گوڵپیش ده‌ڵێت:"ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڕێكانمان ده‌ستگیركراون".