ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت و دوای ئەویش مووچەی مانگی ئادار دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گرنگترین تەوەریشی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران بوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیای پێکهێنەرەکانی حکومەت (پارتی، یەکێتی و گۆڕان) بڵاوکراونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت و لیستی مووچەی مانگی سێش بۆ بەغدا نێردراوە، هەرکاتێک گەیشت، دەست بە دابەشکردنی ئەویش بکرێت.
لهكۆبونهوهى ئهمڕۆى حکومەتى ههرێمدا بڕیاردراوه بەدابهشكردنهوهى زهوى لهلایهن حكومهت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە سودمەندنەبون، ئهویش بهگوێرهى یاساو ڕێنماییەکان.
ماوەى 54 ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەشنەکراوەو لەکۆبونەوەى ڕۆژى 13ى ئاداردا ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بریاریدا تائهوكاتهى بەغدا موچەى کارمەندانى سەربازیىو ئەمنى ڕهوانه نهكات، موچەى مانگى دوو دابەشناکرێت.