کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٠ پلە دەبێت.