وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی حەفتاو هەشتاو ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆكایەتییەكانی تێدا نییە.
ئاوێنە: بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕۆژی شەممە 30/3/2024 بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەكرێت.
خشتەكە وادەی دابەشكردنی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکایەتییەکانی تێدا نییە.