کرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە باڵەخانەى پرۆژەیەکى نیشتەجێبون لە سلێمانی کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەكی پڕۆژەی بەرزاییەكانی قەیوان كەوتۆتە خوارەوەو تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی سەركەوت ئەحمەد، ئەو كرێكارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵان و خەڵكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان و لە ناحیەی عەربەت نێشتەجێ بوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.