وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە
  2024-05-15       568       

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی راگەیاند كە وەزارەتی پێشمەرگەی تێدا نییەو دەشڵێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 443 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 443 ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەگەڵ ئەوەشدا خشتەی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردۆتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، یەکەی 70 و 80، دەزگا و ئەنجومەنی ئاسایش، بەرگری و فریاکەوتنی تێدا نییەو وتوشیەتی، ئەم خشتەیە بەپێی ئەو تەمویلە ئامادەکراوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە نێردراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×