بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەردەوام دەبێت لە دابەزین.
ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.