عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ شاندی ئیمرالی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: چەلیک ڕایگەیاند، "ئەو پڕۆسەیەی کە بەبانگەوازەکانی هاوپەیمانی گەل دەستیپێکرد دواتر گۆڕا بۆ سیاسەتی دەوڵەت، پرۆسەیەکی گرنگو چارەنووسسازە".
راشیگەیاند "ئەردۆغان هەفتەی داهاتوو پێشوازی لەشاندی ئیمرالی دەم پارتی دەکات. کارکردن لەسەر ئەو پرسە بەخێرایی بەرەوپێش دەچێت”.
شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە 10ی نیسان لەگەڵ ئەردۆغان کۆبۆوە، ئیبراهیم کاڵن بەڕێوەبەری میت و ئەفکان ئەلا جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان لەکۆبوونەوەی مانگی نیساندا ئامادەبوون.
دوابەدوای کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر کە لەشاندی ئیمرالی دەم پارتی بوو، میتات سانجار بووە ئەندامی ئەو شاند.
بڕیارە ئەردۆغان لەمیوانداری سانجارو پەروین بوڵدان بکات.