کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ بڕیاری مووچە کۆتایی هات
  2025-07-01       354       

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی پێهات، بەپێی میدیای یەکێتی؛ باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای کوردسات نیوزی راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی پێهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە".

وتیشی "چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان تایبەت بە چارەسەری گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بە جیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پێنج رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە هەولێر و لە بەغدا؛ هاوکات کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی فیدراڵ هێشتا نەتوانراوە بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×