بەریتانیا: کوردێک بەهۆی سوتاندنی شوێنی پەنادان‌و گێچەڵ كردن بەكارمەندانی فریاگوزاری ٢٦ مانگ زیندانی كرا
  2025-07-01       626       

لەشاری لیدزی بەریتانیا، کوردێک بەهۆی سوتاندنی شوێنی پەنادان‌و گێچەڵ كردن بەكارمەندانی فریاگوزاری بۆ ماوەی ٢٦ مانگ  زیندانی كرا

 

ئاوێنە: کاوە رەش: لەشاری لیدزی بەریتانیا، كوردێك بەناوی، (ز.ح.ت) تەمەن 24 ساڵ، بۆ ماوەی 26 مانگ زیندانی کرا، دوای ئەوەی دانی ناوە بەتاوانی سووتاندنی ئەو شوێنەی كەوەك پەناخوازێكی بێ ئیقامە بۆیان دابین كردووە. بەپێی لێدوانی پۆلیسی شاری لیدز، ناوبراو هەستاوە بەشێوەیەكی بێباکانە ئاگری لەماڵەكەی بەرداوە، بێ ئاگاداكردنەوەی زەنگی بەئاگاهێناوە، دواتر شوێنەكەی بەجێهێشتووە، كە چەند كەسێكی دیكەش لەوێ نیشتەجێ بوون و  ژیانی چەندین كەسی خستۆتە ناو مەترسیدایەوە.

جگە لەو تاوانە، ئەو كوردە پەناخوازە، تاوانێكی دیكەشی بەسەردا ساغ بۆتەوە،بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندێکی فریاکەوتن، کە (تفی) لەدەموچاوی كارمەندێكی فریگوزاری کردووە.

هۆكاری تاوانەكانی ئەو پەناخوازە، بەگوتەی خۆی، بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتن و هاوكاری نەكردنی بووە، لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بەكێشەی كۆچبەرانەوە. ئەو دەڵێ "دوای ئەوەی بێزار بووە، لەوەی كەس هاوكاری بكات، ئاگری لەو ماڵە بەرداوە كەخۆی و چەند پەناخوازێكی دیكەی لێ نیشتەجێی بوون".

بەهۆی ئەو تاوانانە، دادگای شاری لیدز، سزای زیندانی كردنی بۆ ماوەی دووساڵ و دوو مانگ بەسەردا سەپاند.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×