ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت ئەمڕۆ لەهەولێر لەگەڵ مەسعود‌ بارزانی‌و نێچیرڤان‌ بارزانی‌و مەسرور بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی کۆبۆوە
  2025-07-01       376       

ئیبراهیم کاڵن.سەرپکی میت سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبوەو سەبارەت بەلێکەوتەکانی جەنگی ئیسرائیل‌و ئێران‌و پرۆسەی ئاشتی لەتورکیاو چەکدانانی پەکەکە کرد.

 

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ کاڵن سەردانی هەولێری کردووە، لەچوارچێوەی سەردانەکەدا، ئیبراهیم کاڵن بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەدو بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە.

میدیای تورکی ئاماژە بەوە دەکەن لەکۆبوونەوەکاندا، پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا یەکێک بوو لەبابەتە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکان. لەو چوارچێوەیەدا باس لەو هەنگاوانە کرا کە لە داهاتوودا پەیڕەو دەکرێن.  هەروەها دوایین بارودۆخی ناوچەکە دوای گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بگیرێنە بەر باس کراوە. جگە لەوەش لەکۆبوونەوەکاندا باس لەئاسایشی تورکمانەکان و ڕۆڵی ئەوان لەپڕۆسەی سیاسیدا کراوە، کە تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ تورکمانەکان دووپات کردوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×