ترەمپ تەنانەت گوێی لەسەرۆکی فیفاش نەگرت
  2026-07-20     

لەرێورەسمی بردنەوەی جامەکە دوای یاریی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦، هێندەی هەڵسوکەوتی یاریزانەکان باس لەهەڵسوکەوتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش کرا. وێنەکانی ئەو ساتەوەختەی ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە، جەنجاڵییەکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا دروستکردووە.

 

ئاوێنە: هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە لە یاری کۆتاییدا لەئەرجەنتین بردنەوەی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٦ی بەدەستهێنا ، لە یاریگای نیوجرسی جامەکەی وەرگرت.

هەروەها لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا کە دوای یارییەکە بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفاش جێگەی خۆیان لەسەر شانۆ گرت.

ترامپ و ئینفانتینۆ مەدالیایان پێشکەش بەناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ کرد.

ئەوەی زۆرترین قسەی لەسەر کرا ئاهەنگی جامەکە بوو، یادگارترین ساتی مەراسیمەکە کاتێک بوو کە ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە.

لە کاتێکدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی تیمەکە دەبێتە خاڵی سەرەکی لە کاتی مەراسیمی بەرزکردنەوەی جامەکاندا، بەڵام بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ مانەوەی لەسەر شانۆ سەرنجی ڕاکێشا.

وێنەکان بە خێرایی بوونە بابەتێکی ترێند و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرانەوە.

لە میانی مەراسیمی هەڵگرتنی جامەکەدا، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بینرا کە هەوڵی دەدا دۆناڵد ترەمپ لەسەر شانۆکە دووربخاتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەم دەستێوەردانەش ترەمپ لەسەر شانۆ مایەوە و بەردەوام بوو ل دەرکەوتنی لەو وێنانەی کە لەو ساتەدا گیراون کە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەم ساتانە بوونە یەکێک لە وێنەکانی شەوی کۆتایی کە زۆرترین قسەی لەسەر دەکرا.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×