عەباس عێراقچی هۆشداریی توند دەداتە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
  2026-07-20     

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانیەوە كرد و وتم هەر هەڕەشەیەك لای ئێوەوە بێت وەڵامدەدەینەوە، وانەزانن ئێمە لە شوێنێكی تر سەرقاڵین.

ئاوێنە: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتبێکدا دەڵێت، ئەمریكاو ئیسرائیل پلانیان هەبوو بۆ دابەشکردنی ئێران، ئەوەش لە چوارەمین رۆژی جەنگدا، ترەمپ پەیوەندی بە هەندێک سەرکردەی کوردستانی عێراقەوە کرد، ئەو ئێوارەیە پەیوەندیم بە بارزانی و تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاكان فیدانەوە کرد، هەروەها لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبومەوەو ئەم هۆشدارییەم پێدان: ئەگەر بچووکترین هەڕەشە لە کوردستانی عێراقەوە ئاڕاستەی ئێمە بکرێت، وەڵام دەدەینەوە؛ وا مەزانن ئێمە لە شوێنێکی تر سەرقاڵین.

عراقچی، لە میانی ئەو چاوپێكەوتنە کە تایبەت بوو بە بەڕێوەچوونی جەنگی ئەم دواییەی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەناوی (ماجەرای جەنگ) وتی، تورکیا دەستوەردانی کرد و رۆڵێکی زۆر چالاکانەی لەم پرۆسەیەدا بینی و لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەوە و هەڵوێستێکی زۆر توندیان لەسەر ئەم بابەتە نیشان دا. باسی لەوەشکرد، ئەم هەوڵە دەستەجەمعیانە بەشدارییان کرد لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی دابەشکردنی ئێران و هاندانی نائارامی ناوخۆیی.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×