محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، باوه‌ڕ ناكه‌م سه‌ركرده‌كانی كورد هیچیان له‌م وڵاته‌دا مابن، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی 40 رۆژه‌ی ئێران‌دا، هیچیان لێره نه‌مابون.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، باوه‌ڕ ناكه‌م سه‌ركرده‌كانی كورد ئێستا هیچیان له‌م وڵاته‌دا مابن.
وتیشی، جاری پێش‌و، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی 40 رۆژه‌ی ئێران‌دا، هیچیان لێره نه‌مابون، جاری پێش‌و ئه‌گه‌ڕاین كه‌سمان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی هه‌رێم گرت و وتی، بەنزین بۆ گران دەكەن، شت بۆ گران دەكەن، تێناگەم بۆ وادەكەن، ئەمە ئیشی حكومەتە چارەسەری بكات، خەڵكك تاكەی چاوەڕێی ئەمە بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خەڵكیان وەك گیسكەكەی هەیاسی خاس لێكردوە، هەر رۆژێك دۆخی تۆزێك ده‌بوژێته‌وه گوركەكەی پیشان دەدەن دەچێتەوە كەوڵەكەی خۆی.