مێسی بێدەنگی خۆی شکاند: ئازارەکە بێئەندازەیە، ئەم برینە کاتی دەوێت تا ساڕێژ دەبێتەوە
  2026-07-20     
لیۆ مێسی

لیۆ مێسی کاپتنی ئەرجەنتین یەکەم پۆستی خۆی دوای دۆڕاندنی بە ئیسپانیا لە یاری کۆتاییدا بڵاوکردەوەو دەڵێت "ئازارەکە بێئەندازەیە، ئەم برینە کاتی دەوێت تا ساڕێژ دەبێتەوە". ئەستێرە تەمەن 39 ساڵەکە سوپاسی هاندەرانی کردو هەروەها پیرۆزبایی لەپاڵەوانە نوێیەکەی جیهان کرد.

 

ئاوێنە: ڕۆژێک دوای دۆڕاندنە ئازاربەخشەکەی ئیسپانیا لە کاتی زیادکراودا لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026، لیۆ مێسی بۆ یەکەمجار ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە) قسەی لەسەر ئەو نائومێدییە گەورەیە کرد.

کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە بۆ جاری دووەم لەسەریەک نەیتوانی مۆندیال بەرزبکاتەوە،لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا کورتەیەک لەپاڵەوانێتییەکە دەخاتە ڕوو سوپاسی هاندەرانی دەکات.

دوای یارییەکە میسی ڕەتیکردەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت.

مێسی نووسیویەتی "ئازارەکە بێئەندازەیە، ئەم برینەش کاتێکی زۆری دەوێت تا ساڕێژ دەبێتەوە. بەڵام من هەروەها دەست بە هەموو شتە باشەکانەوە دەگرم: ئەو یارییانەی تێیدا توانیمان بگەڕێینەوە بەهۆی ئەوەی هەموو شتێکمان بەخشی، ئەو ساتانەی کە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێننەوەو پاڵپشتی تەواوی وڵاتێک. ئەم پاڵپشتییە، لەگەڵ کار و هەوڵی ئەم گروپە، جارێکی دیکە ئێمەی هێنایەوە نێو باشترین تیپەکانی جیهان".

ئەستێرەی تەمەن 39 ساڵ کە لە سێیەمین یاری کۆتایی مۆندیال لە ژیانی وەرزشیدا دەرکەوت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ زەحمەتە قەدری ئەو شتانە بزانین کە بەدەستمان هێناوە، بەڵام ئەم تیپە گەیشتووەتە دوو یاری کۆتایی مۆندیال لەسەریەک".

لە کۆتاییدا مێسی لەبیری نەکرد ستایشی پاڵەوانە نوێیەکە بکات و دەڵێت "هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئیسپانیا بکەم بەبۆنەی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە".

ئەرجەنتین هیوای خواستبوو لە دوای بەڕازیلەوە لە ساڵی 1962 ببێتە یەکەم هەڵبژاردە کە مۆندیال بپارێزێت، بەڵام لە خولەکی 106دا بە گۆڵێکی فران تۆرێس دۆڕا. بەمەش کۆتایی بەبردنەوەکانیان هێنا، کە بریتی بوو لەجامی ئەمریکای 2021 و 2024 و جامی جیهانی 2022.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×