نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران
  2025-05-16       211       

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی و فوئاد حسێن سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامبدەن، سەرچاوەیەکیش هۆکاری سەردانەکە ئاشکرادەکات.

ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی تاران 2025 سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکەن.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆڕبەندەکەدا پرسەکانی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، شاند و نوێنەری زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانیش بەشدار دەبن.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە، شاندەکەی هەرێم و عێراق چاویان بە بەرپرسانی ئێران و بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەکەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×