2019-11-01   661     
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دهكات كه مانگی رابردو عێراق نزیکەی ١٠٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووهو داهاتەکەی زیاتر لەشەش ملیار دۆلار بووە.
ئاوێنه: عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لهڕایگەیهندراوێكدا رونیكردۆتهوه، بڕی هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ مانگی رابردو ١٠٦ ملیۆنو ٨٥٩ هەزارو ٤٧٠ بەرمیل نەوت هەناردەکراوەو داهاتەکەی شەش ملیارو ١٠٧ ملیۆنو ٢١٥ هەزار دۆلار بووە.
راشیگهیاندووه، ١٠٣ ملیۆنو ٥٤٠ هەزارو ٨٥٥ بەرمیل نەوت لەکێڵگەکانی باشورو ناوەراستی عێراقەوە هەناردەکراوەو ٢ملیۆنو ٥٧٩ هەزارو ٨٣٧ بەرمیل نەوتیش لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردەکراوە.
لهراگهیهندراوهكهدا عاسم جیهاد دهڵێت، ٤٣١ هەزار بەرمیل نەوت لەکێڵگەی گەیارەوە هەناردەکراوەو هەروەها بڕی ٣٠٧ هەزارو ٢٩٢ بەرمیل نەوتیش هەناردەی وڵاتی ئەردەن کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت راشیگهیاندووه، رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانە ٣ملیۆنو ٤٤٧ هەزار بەرمیل نەوت بووەو هەر بەرمیلێکیش بە ٥٧ دۆلارو ١٥٣ سەنت فرۆشراوە.