نوسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی: یەكێتی پەرۆشه‌ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان
  2024-05-03       140       

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبووەوەو به‌پێی ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆكی یه‌كێتی پەرۆشیی حزبه‌كه‌ی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵه‌بانی و حه‌لبوسی، جه‌ختیان له‌سه‌ر گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان كردوه‌ته‌وه‌.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەكە بە پابەندبوون بە رێككەوتنە نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌ك نوسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت، بافڵ تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ و رایگەیاندوه‌: "لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×