هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییانی گەرمیان و دەربەندیخان
  2024-05-03       224       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو هۆشداری بە هاوڵاتییانی سنووری قەزای دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایگەیاند "لە ئەنجامی زۆری بڕی بارانبارین و دروستبوونی لافاو بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت و ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرز دەبێتەوە، هەربۆیە داوا لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان و دەربەندیخان دەکەن لەپێناو سەلامەتی و دووربوونیان لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە روبارەکە و بەنداوەکە دوور بکەونەوە تا ئەو کاتەی شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە لەگەڵ کردنەوەی ئەو دوو دەرگایە، سپیلوەی دێوانە و تەواوی چەمەکانی تر لە بەری باوەنور و بەری مەیدان کە راستەوخۆ دەڕژێنە رووبارەکەوە دەکرێنەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو لە رووباری سیروان بەرز دەبێتەوە".

باس لەوەش کراوە، پێویستە دانیشتوانی سنووری گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی لە نزیک چەمی ئەو رووبارەن یاخود لە خوارەوەی بەنداوەکەن لە رێڕەوی روباری سیروان دوور بکەونەوە و خۆیان لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×