ڤلادیمیر پوتین: تەواوی ئامانجەكانمان لەسووریا بەدیهێناوە
  2019-11-16       1177       
ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند: تەواوی ئامانجەكانمان لەسووریا بەدیهێناو حكومەتیش ٩٠٪ی خاكەكەی كۆنتڕۆڵكردوەتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی شەرقول ئەوسەت، لەشاری کۆبانێ لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا هێزەکانی سوپای روسیا تەواوی بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا کۆنترۆڵکردوە و ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، لەسەدا سەدی ئامانجەکانیان لەسووریا بەدەستهێناوە و لەسەدا 90-ی خاکی ئەو وڵاتەش لەلایەن حکومەتی سووریاوە کۆنترۆڵکراوە.

پوتین رونیشی کردەوە، ئامانج لەکۆنترۆلکردنی بنکە سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا، بۆ رێگرتنە لەداڕمانی ژێرخانی ئەو ناوچەیە و دورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش.

پاش چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، راستەوخۆ هێزی ئاسمانی روسیا جێگای هێزە ئەمریکییەکان گرتەوە وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن وێرانکردنی بنکە سەربازییەکان، بەتایبەتی رێگای ئامادەکراو هەستان و نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر و فرۆکە جەنگییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەناوچەی کۆبانێ و تەلتەمر روبەروبونەوە لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سووریا  شەڕو پێکدادان رویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×