وەزارەتی دارایی داوا لەوەزارەته‌كان دەکات زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بنێرن
  2019-11-19       939       
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی بەنوسراوێکی فەرمیی داوا لەسەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەکان  دەکات زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بنێرن.

ئاوێنه‌: نوسراوه‌کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی لەسەرەو ئەمڕۆ سێشەممە بەژمارە (533) ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەکانی کردوە، داوای کردوە لەماوەی سێ رۆژدا زانیاریی تەواویان لەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بنێرێت.

زانیارییە داواکراوەکان لەسەر ناوی سیانی‌و رەگەزو لەدایکبون‌و بڕوانامەو رۆژی دەستبەکاربون‌و ساڵانی کارکردنی فەرمانبەرە بەشێوەی گرێبەست.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×