موحسێن ره‌زایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی رێگه‌نادات یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی ببرێته ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هۆشداریش ده‌دات له هه‌ر هێرشێكی نوێی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: موحسین ڕەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادینی لوبنانی ڕایگەیاند کە تاران ڕێگە نادات تەنانەت یەک گەردیش لە یۆرانیۆمه پیتێندراوەکهی ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رەزایی جەختیشی کردەوە کە لە ئێستادا تاران و واشنتن هیچ دانوستانێک ئەنجام نادەن.
وتیشی "هەر هێرشێکی نوێ لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە ڕوبەڕوی بەئامانجگرتنی بنکە دورەکانی ئەمریکاش دەبێتەوە".
ره‌زایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "پێویستمان بە یۆرانیۆمه پیتێندراوەکهیه بۆ دیزاینکردنی ئه‌و کەشتی و ژێردەریاییانهی کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکەن"، هەروەها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە تاران مۆسکۆی ئاگادارکردۆتەوە کە یۆرانیۆمه پیتێنراوەکان لە وڵات‌دا دەمێننەوە و "خۆمان بەکاریان دەهێنین".
لێدوانەکانی ڕەزایی له‌كاتێكدان کە بەرپرسانی ئەمریکی پێویستیی ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران به‌دور ده‌زانن، هه‌روه‌ها بابه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران یه‌كێكه له خاڵه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
دو سەرچاوەی باڵای ئێرانی لە مانگی ئایاردا به رۆیته‌رزیان ڕایانگەیاندبو کە ڕێبەری باڵای ئێران ڕێنمایی دەرکردوە بۆ ئەوەی ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌ی كه نزیكه له ئاستی بەکارهێنان بۆ دروستكردنی چه‌ك، بۆ دەرەوەی وڵات نه‌گوازرێته‌وه.
روسیا پێشتر پێشنیاری گواستنەوەی یۆرانیۆمه پیتندراوهكهی لە ئێرانەوە بۆ وڵاته‌كه‌ی کردبو بۆ هێورکردنەوەی نیگه‌رانییه‌كانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا، بەڵام ڕایگەیاندبو کە بڕیار لەسەر گواستنەوەی یان نەگواستنەوەی یۆرانیۆمه‌كه دەگەڕێتەوە بۆ تاران.
به‌پێی خه‌مڵاندنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئێران 440.9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە پلەی پوختی 60% هەبوە، ئه‌وه‌ش ئاستێکی زۆر بەرزترە لەوەی بۆ مەبەستی مەدەنی پێویستە، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتوەکان لە حوزەیرانی 2025دا هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نازانرێت چه‌ند له‌و بڕه یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌ی ئێران ماوه‌ته‌وه.
ده‌مێكه ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتوەکان و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا ئێران بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن، به‌ڵام ئێران ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
ویلایەتە یەکگرتوەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت پرسی ئەتۆمی بەشێک بێت لە هه‌ر دانوستانێکی سەرەتایی لەگەڵ ئێران به ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ.
هەفتەی ڕابردو، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە تاران لە ڕێگەی قەتەرەوە پێشنیارێکی پهیوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمییه‌كه‌ی بۆ واشنتن ناردوە به‌ڵام تا واشنتن وەڵامی حەوت داواكارییه پێشکەشکراوهكهی ئێران به‌دی نه‌هێنێت، ئه‌و پێشنیاره تاوتوێ ناکرێت.