سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
  2026-11-11     

​لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بە بۆردوومان و تۆپبارانکردنی چڕی چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشەکان لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەستیان پێکردووە. لەو هێرشانەدا سوپای پاسداران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆنی خۆکوژ) و هاوەنەوە، بە چڕی گوندەکانی قامیشەڵە، هەنارەشێخان و گاگڵی لە سنووری مەریوان کردووەتە ئامانج.

​ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بۆردوومان و تۆپبارانەکە تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە، و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری ماددی بەر ڕەز و باخی هاووڵاتییان و سرووشتی گوندەکانی ئەو سنوورە گەیشتووە.

​ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردووشدا، هێزەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەردەوام ناوچە سنوورییەکانی مەریوان و بەرزاییەکانی چیای شاهۆ و داڵاهۆیان تۆپباران کردووە، ئەم دۆخەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچانەدا.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ئەردۆغان دەچێتە تورکیا
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
حوسییەکان بۆ شەرع: لە بری شەڕی یەمەن، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەنەوە
1. لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؛ کەمبوونەوەی کارەبا و گرانبوونی بازاڕ ژیانی رۆژانەی لە سلێمانی قورس کردووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×