سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا دەچێتە ئەنتاڵیا بۆ بەشداری لە لوتکەی سەرکردەکان لە کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (کۆپ31).
ئاوێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دهگاته شاری ئەنتاڵیای تورکیا".
ئەوەش هاتووە "بۆ بەشداریکردنه لە لوتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31)".
لووتكهى سهركردهكان سبهى چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 لە ئەنتاڵیا دهستپێدهكات و دوو رۆژ دهخايێنێت.