مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
  2026-11-09     

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومی کە تەنها لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پێکهاتوون گەیشتە بەغدا، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەش یەکلاکردنەوەی پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ و شایستە داراییەکانی هەرێمە.

ئاوێنە: ​بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەردانەکەی مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری کە بێ بەشداریی لایەنەکانی دیکەی ناو حکومەت و تەنها لە پشکی پارتی پێکهێنراوە، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی باڵایە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ.

​لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەک لە سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان کۆببێتەوە.

​سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان، میدیای پارتی ئاماژەی بەوە کردووە کە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، تایبەت دەبێت بە مسۆگەرکردن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکان، شایستە داراییەکان و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧دا.

​ئەم جووڵە دیپلۆماسی و داراییەی سەرۆکی حکومەت بە شاندێکی تاکلایەنە بۆ بەغدا، لە کاتێکدایە کە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گرژیی تێکەوتووە؛ بەتایبەت ڕاستەوخۆ دوای دانیشتنەکەی ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی دژایەتیی خۆی بۆ بڕیارەکان نیشاندا و بە شێوەیەکی فەرمی کشانەوەی تیمی حزبەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

​هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتی هۆشداریی توندیشی دایە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڕەشەی ئەوەی کرد، لە ئەگەری پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکان بە تەنها لەلایەن پارتییەوە، ئەوا پەنا بۆ دروستکردنی ئیدارەیەکی سەربەخۆ و دامەزراوەی هاوشان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبەن.

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×